بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە کرایەوە

07-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
یەکێک لە ژوورەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە. وێنە: رووداو
یەکێک لە ژوورەکانی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دوای چوار ساڵ، ئەمڕۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە تەواو بوو و کرایەوە، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی دەڤەرەکە دەڵێت: توانای هەیە رۆژانە زیاتر لە 10 نەخۆشی بەپەلە و مەترسیدار وەربگرێت.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 7-7-2025 د. سەفەر حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی راپەڕین بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ بینای نەخۆشخانەکە رادەستکراوە کە دوو نهۆمە، بەشی تیشک، فریاکەوتن، پشکنین و نەشتەرگەری. لە چەند مانگی داهاتووش پێداویستیی پزیشکی و ئامێر بۆ نەخۆشخانەکە دابین دەکرێت.
 
لەبارەی کارمەندەکانیش گوتی، پێویستیان بە دامەزراندنی کارمەندی زیاتری تەندروستی هەیە بۆ ئەوەی بە کواڵیتییەکی بەرز خزمەتگوزارییەکان بۆ نەخۆش بدرێت.
 
نزیکەی چوار مانگە پاککەرەوەی نەخۆشخانەکانی راپەڕین مووچەیان وەرنەگرووە؛ بەڕێوەبەری تەندروستیی راپەڕینیش دەڵێت، لە مانگی ئادارەوە گرێبەستی کۆمپانیاکە هۆڵوەشاوەتەوە، بەڵام لە چەند رۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی سێ، چوار، پێنج و شەش وەردەگرن.
 
وەزیری تەندروستی لە رانیە بوو و موژدەی تەواوبوونی چەند پڕۆژەیەک بە خەڵکی چەند ناوچەیەک دەدات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.