تەندروستی
سەنتەری شووشتنی گورچیلە کە ئێستا کاری تێدا دەکرێت و ''بە خێرخوازی ئامێر و کەلوپەلی بۆ دابینکراوە''.
رووداو - تەندروستی
بەپێی تەندروستیی کۆیە، لە شەش مانگی رابردوودا هەزار و 478 شووشتنی گورچیلە لە سەنتەری شووشتنی گورچیلە کراون، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیەش دەڵێت: سەنتەرەکە خێرخوازییە و ئەوەی لە حکومەتی عێراقەوە دابینکراوە هێشتا کێشەکانی چارەسەر نەبوون.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-7-2025 د. شێروان جەلال، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی کۆیە بە رووداوی راگەیاند، لە کۆیە سەنتەرێکی شووشتنی گورچیلە هەیە کە بە خێرخوازی ئامێر و کەلوپەلی بۆ دابینکراوە، بەڵام ئەوەی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بڕیاری لەسەردرا و ئەرکی دابینکردنی گیراوەتە ئەستۆ، هێشتا کێشەکانی چارەسەر نەکراون بۆ کردنەوەی.
د. شێروان جەلال دەڵێت: ئەرکی دابینکردنی کەلوپەل و ئامێر بۆ ئەو سەنتەرەی شووشتنی گورچیلە لە کۆیە دراوە بە کۆمپانیایەکی عێراقی، بەڵام لە 2014ـەوە نەکراوەتەوە و پێداویستی بۆ دابین نەکراوە. دەشڵێت: ''بۆ چارەسەر و لێپێچینەوە لەم کێشەیە، بەیانی بەڕێوەبەری گشتیی کۆیە دەچێتە بەغدا''.
ئێستا سەنتەری شووشتنی گورچیلە رۆژانی شەممە تاوەکو پێنج شەممە لە کاژێر 7:00 تاوەکو 22:00 کراوەیە، بەپێی سەنتەرەکە تەمەنی نەخۆشەکان لەنێوان 12 بۆ 80 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ