رووداو - تەندروستی
تەندروستیی ئاکرێ لەپێناو هۆشیاریی تەندروستیی کاتی سەردانکردنی نەخۆشخانە چەند سەرپێچییەکی نێو نەخۆشخانەی بڵاو کردوونەتەوە، یەکێک لە کرتە ڤیدیۆیییەکان لەنێو نەخۆشخانەی گوڵان، دوای ئەوەی نەخۆشێک گیان لەدەستدەدات، کەسوکارێکی لە پەرستارێک دەدەن.
ئەمڕۆ دووشەممە 7-7-2025 د. سەروار موسڵیح، بەڕێوەبەری تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند، ئەوە دیاردەیەکی ناشارستانییە و هیچ کەمتەرخەمییەک لە ستافی پزیشکیدا نەبووە، بەڵکو راستەوخۆ ئەو کەسە هێرشی کردووەتە سەر پەرستارێک.
د. سەروار موسڵیح ئاماژە بەوە دەکات، زۆرجار پۆلیسەکانیش ناتوانن کۆنتڕۆڵی خەڵکەکە بکەن و ناتوانن پارێزگاری لە پزیشکان و کارمەندان بکات.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی ئاکرێ دوێنێ یەکشەممە لە پەیجی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بە چەند سەرپێچییەکی کەسوکاری نەخۆش داوە لەنێو نەخۆشخانە، بەجۆرێک هەیە جگەرەی کێشاوە لەنێو ژووری نەخۆش، خۆراک هێنراوە و سفرە راخراوە لە ژووری نەخۆش و هێنانی چەند هاوەڵێکی نەخۆش و سەردانکردنی زۆر بۆ لای نەخۆش.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ