پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی: شیردانی سرووشتی جۆرێکی خۆپارێزییە لە نەخۆشییەکان

07-08-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. سەرخێڵ ئاراس و دکتۆر لونا خالید
د. سەرخێڵ ئاراس و دکتۆر لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، 12 کاژێری سەرەتای لەدایکبوونی منداڵ، کاژێرە ئاڵتوونییەکانن بۆ فێربوونی منداڵ بە شیرپێدانی سرووشتی.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-8-2025 د. سەرخێڵ ئاراس، پسپۆڕی تەندروستیی گشتی لە بووڵتەنی تەندروستیدا لە ستۆدیۆی سلێمانی رایگەیاند، لە سیستمی تەندروستیدا پێویستە رێنوێنیی تەواو لەبارەی شیردانی سرووشتییەوە بدرێت بە دایک و باوک.
 
ئەو پسپۆڕە جەخت لە هۆشیاریی تەندروستیی تاک دەکاتەوە و دەڵێت، ئەوە وادەکات پێشگیری لە نەخۆشییەکان بکرێت و ئیدی کەمتر بایەخ بە چارەسەری بدرێت.
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، 48٪ـی منداڵانی تازە لەدایکبوو لەجیھان شیری دایکیان پێدەدرێت. لە وڵاتانی ئەفریقا زۆرترین دایک شیر بەمنداڵانیان دەدەن کە 69٪، پاشان ئاسیا دێت کە 60٪ـە، دایکانی ئەو ناوچەیە، لەماوەی لەدایکبوون تاوەکو 5 مانگی شیر دەدەنە منداڵەکانیان. دایکانی وڵاتانی ئەمریکای باکوور کەمترین شیر بە منداڵانیان دەدەن و تەنیا لەسەدا 26٪ـە.  
 
سوودەکانی شیری دایک بۆ کۆرپە؛
 
* بەهێزبوونی بەرگریی جەستە
* باشتربوونی هەناسەدان
* پێشگیری لە شەکرە
* کەمکردنەوەی هەستیاری
* پێشگیری لە زیادبوونی کێش
* پتەوکردنی ئێسکەکان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.