رووداو - تەندروستی
ئەلمیر رۆگیریۆ داسیلڤا، لەشجوانێکی 55 ساڵی بەرازیلییە و یەکێکە لە لەشجوانە هەرە بەنێوبانگەکانی وڵاتەکە، ئەو دەڵێت، دوای بڕیاردانی بۆ وەرزش، 80 کیلۆگرام کێشی دابەزاندووە.
ئەلمیر رۆگیریۆ لە تەمەنی 42 ساڵیدا دەستی بە وەرزشی لەشجوانی کردووە و خۆی دەڵێت، بەهۆی ئەوەی بەرزەپەستانی خوێنی هەبووە و قەڵەو بووە، بڕیاری داوە هەم نەخۆشییەکەی کۆنتڕۆڵ بکات، هەمیش لەشێکی جوانی رێکی هەبێت.
هەر بۆیە ئەو پیاوە لەشجوانە لەو ساڵەی دەستی بە وەرزش کردووە، کێشی 160 کیلۆگرام بووە، دوای سێ ساڵ لە رێژیم و وەرزش، کێشی بووە بە 80 کیلۆگرام و ئیدی لەوێوە ئەو بیرۆکەیەی لەلا دروستدەبێت کە خوو بداتە لەشجوانی.
راهێنەرێکی ئەو پیاوە دەڵێت: ''رۆگیریۆ هێندەی تیشکی رۆژ سرووشتییە'' ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت کە بەبێ هیچ دەرمان و نەشتەرگەرییەک کێشی خۆی رێک کردووەتەوە.
ئەلمیر رۆگیریۆ داسیلڤا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناسراوە بە vovobodybuilder و لە بڵاوکراوەیەکیدا دەڵێت، ''تەمەن تەنیا ژمارەیە، هەرگیز درەنگ نییە بۆ دەستپێکردن''.


کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ