بۆیەکەمجار نەشتەرگەریی میزەڕۆ بە 5 جی ئەنجامدرا

07-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە چین یەکەمین نەشتەرگەریی میزەڕۆ بە رۆبۆت لە دوورەوە بە تەکنەلۆژیای 5G لەسەر بەرزیی زیاتر لە 4500 مەتر، لە نەخۆشخانەی گەلی ناگچو بە سەرکەوتوویی کرا.
 
نەشتەرگەرییەکە بە هاوبەشی لەلایەن دوو تیمی پزیشکییەوە ئەنجامدراوە کە زیاتر لە چوار هەزار کلیۆمەتر لەیەکدی دووربوون.
 
شاری ناگچو، کە نەشتەرگەرییەکەی لی ئەنجامدراوە دەکەوێتە باکووری هەرێمی شیزانگ، زیاتر لە 4500 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە. ئەم بەرزییە کاریگەریی هەیە لەسەر ئۆکسجین کە لەو ئاستەدا پەستانی ئۆکسجین لە کەمتر دەبێت ئەوەش کاریگەریی لەسەر کواڵیتیی نەشتەرگەرییەکە دەکات و  ئاستەنگی گەورە بۆ سەقامگیریی ئامێرەکان دروستدەکات. بەتایبەت کواڵیتیی گواستنەوەی تۆڕی 5G و بارودۆخی فیزیۆلۆژیی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە.
 
بۆ مسۆگەرکردنی سەرکەوتن، نەخۆشخانەی دووەمی زانکۆی پزیشکیی دالیان و نەخۆشخانەی گەلی ناگچو بە هاوکاریی کۆمپانیاکانی بواری تۆڕی ئینتەرنێتی، چەندین جار تاقیکردنەوەیان لەسەر رۆبۆتەکانی نەشتەرگەری و ئامێرەکانی 5G  کردەوە بۆ دڵنیابوونەوە لە کارکردنی سەقامگیریان لەو بارودۆخە سەختەدا. هەروەها تیمی پزیشکی بە وردی لە دۆخی نەخۆشەکەیان کۆڵییەوە، پلانێکی نەشتەرگەریی تایبەتیان بۆ دانا.
 
وانگ یانلۆنگ، ئەندامی تیمی یارمەتیی پزیشکی و بەڕێوەبەری بەشی میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی گەلی ناگچو دەڵێت: ئەو ئەزموونە بەنرخەی لەم نەشتەرگەرییەوە بەدەست هات، یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای رۆبۆتیی 5G لە بارودۆخی ئاڵۆزتردا و تەکنەلۆژیای پزیشکی زیاتر بەرەوپێش دەبات.
 
لە روانگەی پزیشکییەوە، ئەمە پێشکەوتنێکی گەورەیە لە بواری نەشتەرگەریی رۆبۆتی لە دوورەوە بە تەکنەلۆژیای 5G. ئەوە دەسەلمێنێت کە تەنانەت لە ژینگەیەکی سەختی شاخاوییدا، تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو دەتوانێت هاوبەشیپێکردنی سەرچاوە پزیشکییە کواڵیتیی بەرزەکان لە دوورەوە مسۆگەر بکات و نموونەیەکی سەرکەوتوو پێشکێشدەکات بۆ چارەسەرکردنی جیاوازیی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە ناوچە دوورەدەستە بەرزەکانی جیهاندا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.