رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 1990ـەوە رێژەی قەڵەوی لەنێو پێگەیشتوواندا دوو ئەوەندە و لەنێو نەوجەوان و منداڵاندا چوار ئەوەندە زیادیکردووە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لە جیهاندا ساڵانە چوار ملیۆن کەس بەهۆی لێکەوتەکانی قەڵەوییەوە گیان لەدەستدەدەن، بەجۆرێک ئەوانەی شێرپەنجە، بەرزەپەستانی خوێن و شەکرەیان هەبووە و قەڵەو بوون قوربانیی سەرەکیی بوون.
گوتەبێژی رێکخراوەکە دەڵێت: قەڵەوی بارگرانییەکی ئابوورییە و قەیرانی تەندروستی دروستدەکات و زیان بە ئاساییشی نیشتمانی، کۆمەڵایەتی و ئابووری دەگەیێنێت.
بەگوێرەی فیدراسیۆنی دژەقەڵەویی نێودەوڵەتی، قەڵەوی دەشێت ببێتە هۆ و رێخۆشکەر بۆ '13 جۆری شێرپەنجە، شەکرە، بەرزەپەستانی خوێن، جەڵتەی دڵ، جەڵتەی مێشک و نەخۆشی و ناڕێکییە دەروونییەکان'.
پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2035 بۆ رێژەی قەڵەوی بەم شێوەیەیە؛
* ملیارێک و 900 ملیۆن کەس قەڵەو دەبن.
* خەرجکردنی ساڵانە 4.32 تریلیۆن دۆلار.
* ٪100 لەنێو منداڵان زیاد دەکات.
* لە چوار کەس، یەکێک قەڵەو دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ