رووداو - تەندروستی
بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی و راگەیاندن لە خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر رایدەگەیێنێت، تائێستا هیچ گومانلێکراو و تووشبوویەکی نەخۆشیی کۆلێرا تۆمار نەکراوە و ئامادەکاریی تەواو هەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7-10-2025 یاسین جاف، بەرپرسی هۆبەی پتەوکردنی تەندروستی و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئێستا بایەخ بە هەڵمەتەکانی کوتان دژی پەتای وەرزیی ئەنفلەوەنزا دەدەن و ئامانجی سەرەکیش، منداڵانی خوار 5 ساڵان و بەساڵاچووانە.
منداڵەکەت خۆشدەوێت؟ کەواتە بە کوتانی، لەم نەخۆشییانە بیپارێزە؛
پسپۆڕانی خانمان و منداڵبوون هۆشداری دەدەن لە زیابوونی ئەو ڤایرۆسەی دەبێتە هۆی شێرپەنجەی ملی منداڵدان، لە وڵاتانی دراوسێ ڤاکسینەکە هەیە، بەڵام لە عێراقدا نییە و یاسین جاف دەڵێت: هەر ڤاکسینێک لە عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دابیندەکرێت و ئەو جۆرە ڤاکسینەش تائێستا نییە و هاوردەنەکراوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان.
هەموو شتێک لەبارەی ئەو شێرپەنجە مەترسیدارە بزانە کە هۆکارەکەی زانراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ