رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێ دەیسەلمێنێت، خواردنەوە یەک بتڵی خواردنەوەی گازیی دایت دەشێت 60٪ ئەگەری تووشبوون بە چەوریی جگەر زیاد بکات.
توێژینەوەکە لە زانکۆی سووچۆو لە چین لەسەر 124 هەزار کەس کرا و دەرکەوت، ئەوانەی خواردنەوە گازییە دایتەکان دەخۆن کە گوایە شەکریان تێدا نییە، مەترسیی تووشبوونیان بە کۆبوونەوەی چەوریی سەر جگەر زۆرە.
لیه لیو، نەخۆشخانەی زانکۆی سووچۆو لە چین و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: "توێژینەوەکەمان دەریدەخات کە خواردنەوە رێژیمییەکان لەڕاستیدا پەیوەندییان بە زیادبوونی مەترسی تووشبوون بە چەوریی جگەرەوە هەیە، بەجۆرێک لەڕۆژێکدا یەک قوتووشیان لێبخورێتەوە هەر مەترسیدارە''.
توێژینەوەکی دیکەش لە زانکۆی مۆناش و زانکۆی ریجێنت لە ئوسترالیا لەسەر 36 هەزار کەس لەماوەی 14 ساڵدا کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە بتڵێک خواردنەوەی گازیی دایت دەخۆنەوە 38٪ ئەگەری تووشبوون بە شەکرەیان زۆرە.
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی خواردنەوە شەکردارەکان کراوە؛ ئەو لیمۆندۆزییەی لە کوردستان دەکرێتە نێو شەربەتی دەستکرد، چی لە گەدە و ریخۆڵەکان دەکات؟
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ