مایۆکلینیک: کەمخوێنی و کەمیی مادەی ئاسن هۆکارن بۆ زۆر هەستکردن بە سەرما

07-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرچاوەی تەندروستیی مایۆکلینیکی جیهانی رایدەگەیێنێت، کەمخوێنی و کەمیی مادەی ئاسن هۆکاری باون لەو کەسانەی کە هەمیشە هەست بە سەرما دەکەن یاخود لە زستاندا زیاتر سەرمایان دەبێت.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، ئەوانەی بەراورد بە کەسانی ئاسایی، زیاد لە پێویست سەرمایان دەبێت دەشێت کێشەی تەندروستییان هەبێت یاخود لاوازبن.
 
سەرچاوەکە ئەم هۆکارانەی خوارەوە ئاشکرادەکات کە باوترینن بۆ هەستکردنی زۆر بە سەرما؛
 
- کەمخوێنی
- پەیڕەوکردنی رێژیمی خۆراکی
- تێکچوونی غودەی دەرەقی
- لاوازیی سووڕی خوێن
- ناڕێکیی هۆرمۆنەکان
- کەمیی مادەی ئاسن
 
جگە لەوەش کۆمەڵەی فیسیۆلۆژیستانی نێودەوڵەتی ئاشکرای دەکات، خانمان بەراورد بە پیاوان زیاتر هەست بە سەرما دەکەن، چونکە ماسوولکەکانیان کەمترە و رێژەی چەورییان 6٪ بۆ 11٪ زیاترە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.