کۆمەڵەی مانگی سەوز لە تورکیا: لەکۆی 3 منداڵ دووانیان جگەرە دەکێشن

07-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی مانگی سەوز لە تورکیا رایدەگەیێنێت، لەو وڵاتە لەکۆی 3 منداڵ، دووانیان جگەرە دەکێشن و 63٪ـی جگەرەکێشەکانی وڵاتەکە، پێش تەمەنی 18 ساڵی دەستیان بە جگەرەکێشان کردووە.
 
نوێترین راپۆرتی کۆمەڵەی مانگی سەوز لە تورکیا دەریدەخات، ساڵانە زیاتر لە 100 هەزار کەس بەهۆی لێکەوتەکانی کێشانی تووتنەوە گیان لەدەستدەدەن.
 
کۆمەڵەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئالوودەبوون بە تووتن هیچی کەمتر نییە ئالوودەبوون بە کحول و مادەی هۆشبەر.
  
بەپێی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، ساڵانە دوو ملیۆن کەس بەهۆی شێرپەنجەی سییەکانەوە گیان لەدەستدەدەن کە 85٪ـی بەهۆی جگەرەکێشانەوە تووشی شێرپەنجەکە بوون.
 
محەممەد تەیب، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەکە دەڵێت: چارەسەری دەروونیی زیاتر پێشکێش دەکەین بۆ ئەوەی ژمارەی ئالوودەبووان کەمتر ببنەوە.
 
ئەو ئەوەشی ئاشکرا کرد کە 24٪ـی ئەوانەی شیاندنەوە وەردەگرن بەهۆی ئالوودەبوونیان لەنێوان تەمەنی 40 بۆ 50 ساڵن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.