دەرمانسازێکی عێراقی پەرە بە پێکهاتەیەکی دەرمانیی نوێی شێرپەنجە دەدات و ئەمریکاش تۆماری دەکات

07-12-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دەرمانسازێکی عێراقی پەرە بە پێکهاتەیەکی دەرمانێکی نوێی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک دەدات و ئەمریکاش وەکو دەرمانێکی پەرەپێدراو تۆماری دەکات.
 
دکتۆر ئوسامە هادی حەمید، گوتەبێژی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 07-12-2025 بە تۆڕی میدیاییی رووداوی راگەیاند، دکتۆر جەبار فەرەج لە ماوەی مانەوەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە ساڵانی 2024-2025، توێژینەوەیەکی هاوبەشی کردووە، بۆ پەرەپێدانی پێکهاتەیەکی دەرمانیی نوێی بۆ دەرمانی Fulvestrant inj بە هاوکاریی کۆمپانیای Fresenius Kabi USA LLC ، کە بووەتە هۆی باشترکردنی کاراییەکەی و ئاسانکردنی بەکارهێنانی لەلایەن پزیشک، دەرمانساز و نەخۆشەوە.
 
دکتۆر ئوسامە هادی حەمید گوتی، "ئەم دەستکەوتە زانستییە گەورەیە بە وەرچەرخانێک دادەنرێت لە بواری چارەسەری شێرپەنجەی مەمکدا."
 
گوتەبێژی سەندیکای دەرمانسازانی عێراق، دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەو دەستکەوتەی بەم شێوەیە خستەڕوو:
 
- توانای هەڵگرتنی دەرمانەکە لە پلەی گەرمیی بەرزدا.
- کەمکردنەوەی زۆربەی کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەکو هەڵوەرینی قژ و دڵتێکەڵهاتن.
- مانگانە لە رێگەی دەرزیی ماسولکەوە دەدرێت، کە ئەمەش وای کردووە لەلایەن نەخۆشەوە پەسەندتر و ئاسانتر بێت.
- تۆمارکردنی بە فەرمی وەکو دەرمانێکی پەرەپێدراو لە ئەمریکا.
- بەدەستهێنانی رەزامەندیی دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی (FDA) لە تەممووزی 2024.
- تۆمارکردنی لە چوارچێوەی مافی داهێنانە ئەمریکییەکاندا لەژێر ناوی FULVESTRANT FORMULATIONS.
 
گوتەبێژەکەی سەندیکای دەرمانسازان رایگەیاند، "ئەم دەستکەوتە تەنیا پێشکەوتنێکی زانستی نییە، بەڵکو مایەی شانازییە بۆ هەموو دەرمانسازانی عێراق و رەنگدانەوەی توانای بەهرە نیشتمانییەکانە لە داهێنان و بەشداریکردنی کارا لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.