رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لەبارەی ئەو راپرسییەی رووداوی تەندروستی کە باشترین نەخۆشخانەی هەرێمی کوردستانی دیاریکرد کە نەخۆشخانەی هیوا بوو، گوتی، ئەمە بایەخەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵ و ماندووبوونی ستاف و کارمەندەکانی نەخۆشخانەی هیوا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-1-2026 د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، گرنگیدانی راگەیاندکاران بە پرسەکانی سیستمی تەندروستی گرنگە و هیوادارم لە ساڵی 2026 بەردی بناخەی نەخۆشخانەی هیوای گەورە دابنێین.
د. سەباح هەورامی دەڵێت: هیوادارین نەخۆشخانەی هیوای گەورە دروستبکرێت و ببێتە پێشەنگی نەخۆشخانەکانی شێرپەنجە و پارێزگای سلێمانی لە زۆربەی بوارەکاندا پلەی یەکەمە، بەتایبەت بواری تەندروستی.
لەبارەی بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی لەسەر پێدانی خەرجی و دابینکردنی کەلوپەلەکانی تاقیکان بە کۆمپانیایەکی تایبەت گوتی، ''تائێستا ئەو بڕیارە لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە جێبەجێ نەکراوە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ