زانکۆی دەلهی: خانمان گرنگی بە پشکنینی پێشوەختە بدەن

08-03-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە رۆژی جیهانیی خانمان، پسپۆڕانی نەخۆشییەکانی خانمان لە زانکۆی دەلهی لە هیندستان جەخت لە ئەنجامدانی سێ جۆری پشکنین دەکەنەوە بۆ خانمان. 
 
زانکۆی دەلهی لە وڵاتی هیندستان وەکو رێگەیەکی پێشگیریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان، پێشنیاز دەکات، خانمان ناوەناوە پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی مەمک و پشکنینی شەکری خوێن ئەنجام بدەن. 
 
پسپۆڕانی زانکۆکە دەلێن، پێویستە خانمان دوای تەمەنی 30 ساڵی زیاتر ئاگاداری تەندروستیی خۆیان بن و بۆ ئەوەی لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان دووربن و پێیستە ئەم پشکنینانە ئەنجام بدەن.
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، شێرپەنجەی ملی منداڵدان و دواتریش شێرپەنجەی مەمک باوترین هۆکاری گیانلەدەستدانن لە نێو خانماندا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە قەدەخەکردنی ئینتەرنێت.

چی بەسەر مێشکتدا دێت، ئەگەر 14 رۆژ ئینتەرنێت بەکارنەهێنیت؟

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات، بەکارنەهێنانی ئینتەرنێت لەنێو مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکان بۆماوەی 14 رۆژ (2 هەفتە) گۆڕانکاریی بنچینەیی بەسەر جەستەدا دەهێنێت بەتایبەت مێشک، ئاوەز و دەروون.