دامەزراوەی تالاسیمیا لە ئێران هۆشداریدەدات لە کەمیی دەرمان بۆ تووشبووان

08-05-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی تالاسیمیا لە ئێران رایدەگەیێنێت، ئێران رووبەڕووی قەیرانی چاودێریی تەندروستی دەبێتەوە و نەخۆشانی تالاسیمیا لەگەڵ کەمیی دەرمان دەجەنگن.
 
دامەزراوەی تالاسیمیا لە ئێران دەڵێت، هۆکاری کەمیی دەرمان هاوکاتە لەگەڵ بوونی گەمارۆ لەسەر ئێران و لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم دۆخە ژمارەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشیی تالاسیمیا "بەشێوەیەکی بەرچاو" بەرزدەبێتەوە. 
 
یونس عەرەب، سەرۆکی دامەزراوەکە دەڵێت: ئێران هەندێک دەرمانی بەرهەمهێنراوی ناوخۆی هەیە، بەڵام بە گوتەی پسپۆڕان کاریگەریی لاوەکییان زۆرە کە دەگاتە 35٪ بۆ 40 ٪.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی روونی دەکاتەوە، تالاسیمیا تێکچوونێکی بۆماوەییە (واتە لە رێگەی جیناتەکانەوە لە دایک و باوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ منداڵ) و جەستە بە شێوەیەکی پێویست پرۆتینێک دروستناکات کە پێی دەگوترێت هیمۆگلۆبین.
 
بە پێی ئاماری دامەزراوەی تالاسیمیا لە ئێران، لە ساڵی 2018 تاکو ئێستا 1100 نەخۆشی تالاسیمیا بە هۆی کەمیی دەرمانی پێویست گیانیان لەدەستداوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پشکنینێک بۆ ڤایرۆسی HPV. وێنە: Hindustan Times

FDA پشکنینێکی خێرا بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان پەسنددەکات

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا یەکەم پشکنینی خێرای بۆ شێرپەنجەی ملی منداڵدان پەسنددەکات و هۆشیاری دەداتە ئەوانەی کە لە مێژووی خێزانەکەیان شێرپەنجەکە هەیە.