رووداو - تەندروستی
لە پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە هەولێر لە بەشێکدا جۆرە مۆمێکی تەندروست نمایشکرا کە چەند تایبەتمەندییەکی جیاوازی هەیە؛ داهێنەری ئەو مۆمانە دەڵێت: مادەی زیانبەخشی پارافینیان تێدا نییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8-5-2025 لە دووەمین رۆژی پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لەگەڵ هودا سەرهەنگ، خاوەن و داهێنەری مۆمەکان دەڵێت: مۆمەکانم مادەی پارافینیان تێدا نییە کە مۆمە بازرگانییەکان تێیاندایە.
هودا سەرهەنگ شانەی هەنگی لە مۆمەکانیدا بەکارهێناوە و گوتی، ''دووکەڵەکەی هەوای نێو ماڵ خاوێن دەکاتەوە و ئەگەریش بخورێت کێشەی نابێت''.
لە هەولێر دووەمین رۆژی پێشانگەی گەشتیاریی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەڕێوەدەچێت و پێشانگەکە سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. نوێنەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە پێشانگەکە بەشدارن و 150 کۆمپانیا، هۆتێل و چێشتخانە لە 20 وڵاتی جیاواز لە پێشانگەکە بەشدارن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ