رووداو - تەندروستی
خۆراکناسێک رایدەگەیێنێت، باشترە دوای خواردنی نیسک و ئەو خۆراکانەی کە ئاسنیان زۆر تێدایە، شوکولاتەیەکی تاڵ بخورێت، هۆکارەکەش روون دەکاتەوە.
هەرێز یاسین، خۆراکناس بە رووداوی راگەیاند، ئەو شوکولاتە رەشانەی کە 70٪ بۆ 80٪ـن بەسوودن بۆ تووشبووانی نەخۆشیی شەکرە و دەکرێت وەکو چارەسەریش بەکاربێن بۆ هەندێک کەس.
هەرێز یاسین دەڵێت: ''لە هەندێک کاتدا وەکو چارەسەر بەکاردەهێندرێت، بەتایبەت ئەو خانمانەی کە ئاسنیان کەمە، شوکولاتەی رەشیان پێدەدرێت کە ئەمە هەڵمژینی زیاتری مادەی ئاسن زیاد دەکات، یاخود بۆ وەرزشڤانان کە هانی زیاتری گەشەی ماسوولکەکان دەدات''.
پێشنیاز دەکات، بۆ کەسی ئاسایی باشترە دوای خواردنی ژەمێکی دەوڵەمەند بە مادەی ئاسن وەکو نیسک، شوکەلاتەیەکی رەشی 70٪ بۆ 80٪ بخۆن، بەڵام بەمەرجێک کە چا نەخواتەوە.
ئەم رێنوێنییانەش باس دەکات؛
- ئەو شوکولاتانە بخورێن کە رێژەی 70٪ بۆ 80٪ـی شوکولاتەی تاڵە.
- لە شەودا قاوە نەخورێت و نەخورێتەوە،
- رۆژانە وەرزش بکرێت بۆ ئەوەی بیسووتێنن و ئەو شەکرەی لەنێویاندا هەیە، کۆنەبێتەوە لەنێو جەستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ