رووداو - تەندروستی
نەخۆشنامەی ئەمجارە باسی منداڵێکی سێ بۆ چوار مانگانەیە کە کێشی زیادی نەکردووە و دوای بەدواداچوون، دەرکەوتووە کێشەکە لە دایکی منداڵەکە بووە نەک منداڵەکە. میوانەکە ئەمە روون دەکاتەوە و دەڵێت: دایکەکە تووشی خەمۆکیی دوای منداڵبوون بووبوو.
د. سۆران سابیر میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: دایکەکە لەکاتی قسەکردن لەگەڵیدا دەرکەوت، لەڕووی دەروونییەوە ئاسایی نییە و بۆم خەمۆکی هەیە، بۆیە خستمە ژێر چارەسەری پزیشکێکی دەروونی و دوای سێ مانگ منداڵەکە و دایکەکە دۆخی تەندروستی و دەروونییان زۆر باش بوون و چارەسەرەکان تەنیا باشترکردنی لایەنی دەروونیی دایکەکە بوو.
د. سۆران سابیر گوتی، منداڵ زۆرترین گەشەی لە ساڵی یەکەمدا هەیە، نیشانەکانی لاوازیی گەشەش زۆرجار دەکرێت بەهۆی سستی غودەی دەرەقی بێت. کە ناسراوە بە رژێنی پەریزاد. بۆیە پێشنیاز دەکات لە چەند ساڵی یەکەمی منداڵدان، چەندجارێک ببرێتە لای پزیشک بۆ چاودێریکردن.
لە باسی گەشەدا ئەو پسپۆڕە باسی درێژیی باڵا دەکات کە زۆرترین گەشەی منداڵ لە سێ ساڵی یەکەمدایە، ئامانەش باس دەکات؛
- منداڵ کە لەدایکدەبێت 50 سانتیمەترە و لە ساڵی یەکەم 25 سانتیمەتر زیاد دەبێت.
- دوای ساڵێک منداڵ 12 سانتیمەتر زیاد دەکات.
- لە چوار ساڵی تاوەکو تەمەنی پێگەیشتن منداڵ ساڵانە 5 تاوەکو 7 سانتیمەتر زیاد دەکات.
منداڵە ''پێست و ئێسکەکە'' چۆن گۆڕدرا بە منداڵێکی ''خڕوخەپان''؟
چیرۆکی یەکێک لە کەیسەکانی باس دەکات کە منداڵێکی سێ مانگانە بووە و زۆر گەشەی کەم بووە، دەڵێت: منداڵێکی بەدخۆراک بووە، دوای لێکۆڵینەوە لێی، دەرکەوت، تەکنیکی شیرپێدانی دایکەکە هەڵە بووە، چونکە ئەزموونی نەبووە، بەجۆرێک منداڵەکە زۆر خەوتووە و دایکەکە دڵی نەهاتووە هەڵیبستێنێت و شیری پێبدات. بۆیە منداڵەکە گەشەی زۆر کەمی کردووە. دوای رێنوێنی پێدان بە دایکەکە، پاش 10 رۆژ منداڵەکە نزیکەی نیو کیلۆگرامی زیاد کردبوو؛ دوای دوو مانگ منداڵێکی خڕوخەپان و جوانی لێدەرچوو بەبێ هیچ چارەسەرییەک.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ