بۆ ئەوانەی چەورییە زیانبەخشەکانی خوێنیان بەرزە، رۆژانە بایەخ بە خواردنی گوێز بدەن

08-09-2021
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
A+ A-

رووداو- دیجیتاڵ

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە گوێز یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی ئاستی کۆڵیسترۆلی زیانبەخش لە خوێندا.

توێژینەوەکە لەلایەن دەستەی ئەمریکی پزیشکانی دڵ سەرپەرشتی کراوە و لە جۆرناڵی (Circulation) بڵاوکراوەتەوە.

د. ئێمیلیۆ رۆس، پسپۆڕی زانستی خۆراک و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، گوێز یەکێکە لەو خۆراکە تەندروستانەی یارمەتیدەرە لە دابەزاندنی ئاستی چەورییە زیانبەخشەکان لە خوێندا و بەمەش لەداهاتوودا مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتە کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە لەسەر 636 کەس لە تەمەنی 63-79 ساڵ ئەنجامدراوە و ٪67ی بەشداربووان خانمان بوون، پزیشکانی دەستەی ئەمریکی نەخۆشییەکانی دڵ دوای شرۆڤەکردنی داتاکان بۆیان دەرکەوت ئەو بەشداربووانەی رۆژانە بایەخیان بە خواردنی گوێز داوە ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخشیان (LDL) کەمتربووە.

پزیشکان روونیدەکەنەوە سوودی گوێز تەنیا لە دابەزاندنی چەورییە زیانبەخشەکان نییە بەڵکو یارمەتیدەرە لە رێکخستنی پەستانی خوێن و تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە لە جەستەدا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە