توێژینەوەیەک: شەکرە دەستکردەکان بیرکردنەوە و توانای یادگە لاواز دەکەن

08-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات، شیرینکەرە دەستکردەکان (شەکرە دەستکردەکان) ئەگەری لەبیرچوونەوە و پووکانەوەی خانەکانی مێشک زیاد دەکەن.
 
توێژینەوە نوێیەکە لە زانکۆی ساوپاولۆ لە بەرازیل کرا و لە گۆڤاری Neurology بڵاو کراوەتەوە؛ توێژەران شیرینکەرە دەستکردەکانیان لەسەر 12 هەزار کەس بۆماوەی 8 ساڵ تاقیکردووەتەوە و ئاشکرای دەکەن، 62٪ ئەگەری لاوازبوونی بیرکردنەوە و پووکانەوەی خانەکانی مێشک زیاد دەکەن بەتایبەت کاتێک رۆژانە بڕی 191 میلیگرامیان لێدەخورێت.
 
د. کلۆدیا کیمی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ئەوانەی رۆژانە کەمتر لە 20 میلیگرام شیرینکەرە دەستکردەکانیان خواردووە کەمتر کاریگەریی نەرێنییان لەسەر دروست بووە.
 
هەر بۆیە ئەو پسپۆڕە پێشنیاز دەکات، ئەو شیرینکەرانە بە رێژەی زۆر کەم بخورێن یاخود هەر نەخورێن و پەنا ببرێتە بەر سەرچاوەی شەکری دیکەی سرووشتی کە زۆر شەکری خوێن بەرز ناکانەوە. 
 
مێژووی جێگرەوەکانی شەکری سپی
 
لە ساڵانی حەفتاکاندا دەزگای خۆراک و دەرمان FDA لە ئەمریکا حەوت جێگرەوەی شەکری سپی پەسند کردووە و ناوی لێناون شیرینکەرە دەستکردەکان وەکو (ساکارین، سووکرالۆز، ئەسپارتام، زایلۆتۆڵ، ئیسیسڕۆڵ، ستیڤیا و میوەی مۆنک).
 
هەندێک لە توێژینەوەکانی رابردووش دەریان خستووە کە جێگرەوەکانی شەکری سپی، سوودیان هەیە بۆ کەمبوونەوەی شەکری خوێن، بەڵام چەندان توێژینەوەی هاوچەرخ بە شیکاریی فراوان دەیسەلمێنن، ''شیرینکەرە دەستکردەکان ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە و چەندان نەخۆشیی دیکە زیاد دەکەن'' رێکخراوی WHOـیش هاوڕایە لەگەڵ ئەمە.
 
شەکرە دەستکردەکان لەنێو چیدا هەن؟
 
شیرینکەرە دەستکردەکان دەشێت لە (بنێشت، سۆسی کەباب، مرەبای بێ شەکر، جەلی منداڵان، ئایسکرێمەکان، بەشێک لە خۆراکە لەقوتوونراوەکان، خواردنەوە گازییە دایتییەکان،  
 
شوێنگرەوەکانی شەکری سپی ئەمانەن؛
 
-هەنگوین
-خورما
-میوە
-شوکولاتەی تاڵ
-چەرەس
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە