یەکێک لە دۆزەرەوەکانی پێکهاتەی بۆماوەیی مرۆڤ کۆچی دوایی کرد

08-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

یەکێک لە زاناکانی دۆزینەوەی شێوەی بۆماوەمادەی DNAـی مرۆڤ لە تەمەنی 97 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
 
جەیمس واتسن لە ساڵی 1928 لە ئەمریکا لەدایکبووە و پسپۆڕی وردی بایۆلۆژیی گەردی، بۆماوەزانی و ئاژەڵناسی بووە و لەگەڵ فڕانسیس کریکی هاوپیشەی لە ساڵی 1953دا بۆ یەکەمجار لە زانکۆی کامبریج شێوەی بۆماوەمادەی DNAـیان ئاشكرا کرد و بە لوولپێچی دایاننا.
 
ئەو دۆزینەوەیەی دوو زانەکە دواتر بە تیشک لەلایەن پسپۆڕانی دیکەوە پشتڕاستکرایەوە و بەهۆیەوە جەیمس لەگەڵ فڕانسیسدا لە ساڵی 1962 خەڵاتی نۆبڵیان وەرگرت کە جیهانی پزیشکی و زانستی لەسەر بنیاتنرا بۆ زیاتر ئاشکراکردنی پێکهاتەی بۆماوەمادەی مرۆڤ.
 
ئەمڕۆ جەیمس واتسن لە تەمەنی 97 ساڵیدا هەر لە ئەمریکا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد، فڕانسیسی هاوڕێشی لە ساڵی 2004 کۆچی دوایی کردووە.
 
ئەوان پێکهاتەی شێوەی لوولپێچیی DNAـیان دۆزییەوە و گوتیان ''لە دوو هێڵی لوولپێچ پێکدێت کە تێکئاڵاون و هەموو جینەکانی بەرپرس لە سیفەت و شێوە و پێکهاتەی خانەکانی مرۆڤیان لەسەر بەندە''.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە