توێژینەوەیەک لە بەریتانیا: یەک ژەمەدەرمانی دەستکاریکردنی بۆمایی ئاستی کۆڵیستڕۆڵ دادەبەزێنێت

08-12-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەریتانیا دەریخستووە، یەک ژەمەدەرمانی دەستکاریکردنی بۆماوەیی (CRISPR) سەلامەت و کاریگەرە بۆ کەمکردنەوەی کۆلیسترۆڵ.
 
توێژینەوەکە لە سەنتەری کڵێڤلاند لە بەریتانیا کراوە و دەریخستووە، یەک ژەمەدەرمانی تەکنیکی دەستکاریکردنی بۆماوەیی (CRISPR) جگە لەوەی کاریگەرییەکی بەرچاوی هەیە بۆ کەمکردنەوەی هۆڕمۆنی سترێس (کۆرتیزۆڵ)، هاوکات دەتوانێت بە سەلامەتی و رەنگە بۆ هەتاهەتایە ئاستی کۆلیسترۆڵ و چەوریی سیانی بە نزیکەی نیوە دابەزێنێت.
 
سەنتەری کڵێڤلاند، ئاماژە بەوەدەکات چارەسەرەکە لەڕێگەی دەرزییەوە دەدرێت بە نەخۆشەکان بۆ ئەوەی بگاتە جگەر و جینێک بەناوی (ANGPTL3) لەکاربخات، کە رۆڵی هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلیسترۆڵ و چەوریی سیانیدا.
 
د. ستیڤن نیسن، پسپۆڕێکی دیکەی دڵە لە کلینیکی کلیڤلاند، وە بەشداربووە لە توێژینەوەکەدا، دەڵێت: '' ئەم رێگەیە دەبێتە چەکێکی بەهێزی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی دڵ، کە هۆکاری سەرەکیی مردنە، وا دەکات خەڵک پێویستییان بە خواردنی حەبی ستاتین و دەرمانەکانی دیکەی دابەزاندنی کۆلیسترۆڵ نەبێ.''
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە