توێژینەوەیەکی ئەمریکی: هەوکردنی میزەڕۆ کاریگەریی لەسەر شێوازی ژیانی خانمان دەبێت

09-02-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو – تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، هەوکردنی رێڕەوی میزەڕۆ لە خانماندا کاریگەریی نەرێنی لەسەر شێوازی ژیان و کارکردنی رۆژانەیان دروستدەکات.
 
توێژەرانی کۆمپانیای سێرنێر ئینڤیزا بۆ خزمەتگوزاریی تەندروستی و توێژینەوەی زانستی دەریدەخەن، هەوکردنی میزەڕۆ دەبێتەهۆی ناڕێکیی خەو، کەمیی چالاکیی جەستەیی و کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی لە خانماندا، سەرئەنجام کاریگەریی نەرێنی لەسەر شێوازی ژیانی خانمان دروستدەکات.
 
توێژینەوەکە لە گۆڤاری پڵەس وەنی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە و 375 خانم تێیدا بەشداربوون، دەرکەوت هەوکردنی میزەڕۆ شێوازی ژیانی تووشبووانی ناڕێک کردووە، بەجۆرێک 'خەو، ئارەزووی سێکسی، چالاکیی جەستەیی و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان'ـیان کەمبووەتەوە.
 
هەروەها توێژینەوەکە ئاشکرای دەکات، هەوکردنی میزەڕۆ زۆرترین کاریگەریی لەسەر کەمکردنەوەی ئارەزووی سێکسی بەڕێژەی 67٪ دەبێت، هەروەها 60.8٪ کوالێتی و کاتی خەویش تێکدەدات و 52٪ چالاکییەکانی رۆژانەی تووشبووان کەمدەکاتەوە.
 
بە گوتەی سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە، هۆکاری سەرەکیی بۆ ناڕێکبوونی شێوازی ژیانی تووشبووان بریتین لە کاریگەریی لاوەکیی ئەو دەرمان و چارەسەرییانەی بۆ نەخۆشییەکە بەکاردێن یاخود ئەو نیشانانەی کە کەسی تووشبوو دووچاریان دەبێتەوە.  
 
دکتۆر جێفری تۆمسۆن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و یەکێک لە نووسەرەکانی توێژینەوەکە چەند رێنوێنییەک بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە هەوکردنی میزەڕۆ ئاشکرادەکات و دەڵێت: ''خواردنی خۆراکە دژەئۆکسێنەرەکان، بەکارهێنانی پڕۆبایۆتیکەکان کە بەکتریای سوودبەخشیان تێدایە، تەواوکەرەخۆراکییەکانی ڤیتامین سی، خواردنەوەی ئاوی پێویست و پاکوخاوێنیی کۆئەندامی زاوزێ' ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی میزەڕۆ لە خانماندا کەمدەکاتەوە.
 
خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانیی NHS لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت، بەکتریا هۆکاری سەرەکیی تووشبوونە بە هەوکردنی میزەڕۆ، هەروەها نیشانەکانی وەکو 'ئازار و سووتانەوە لەکاتی میزکردن، ئازاری بەشی خوارەوەی سک و هەبوونی خوێن لە میز' لەکاتی بوونی هەوکردنی میزەڕۆ دەشێت هەستیان پێبکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.