ژیرییەکی دەستکرد بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی پێست تاقیدەکرێتەوە

09-02-2025
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ژیرییەکی دەستکرد لەلایەن پسپۆڕانی بەرازیلی تاقیدەکرێتەوە کە لە رێگەی مۆبایلێکەوە دەتواندرێت شێرپەنجەی پێست دیاری بکرێت و بۆ ئەوەی شێرپەنجەکە زوو دەستنیشانبکرێت.
 
کۆمپانیایەکی تەکنۆلۆژیی بەریتانی ئامێرەکە دروستدەکات و ژیرییەکی دەستکرد بە ناوی DERM دروستدەکات کە دەتوانێت شێرپەنجەی پێست بە وردی دیاریی بکات بەڕێژەی 99.8٪ کە لە نۆرینگەکان بە بەشێوەیەکی رێکخراو بەردەست دەبێت.
 
داهێنانەکە لەلایەن ناوەندی توێژینەوەی نەخۆشخانەی ئیزرالیتا ئەلبێرت ئەنیشتاین لە بەرازیل کراوە و زۆر بە سادەیی کارمەندی تەندروستی دەتوانێت وێنەیەک لەو شوێنە بگرێت کە گوماندەکرێت شێرپەنجەی پێست بێت و بە زووی ئەنجامەکە نیشاندەدات.
 
تەکنۆلۆژیایەکە توانای هەیە شێرپەنجەی پێست دیاریبکات کە  لە قۆناخەکانی سەرەتاییدابێت، خێرایی لە دەستنیشانکردن و وردبینیەکەی وایکردووە چارەخواز پێویستیی بە پزیشکی پسپۆڕ و پشکنینی شانەیی نەبێت.
 
زوو دیاریکردنی شێرپەنجە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکە و خەرجیی چارەسەرەکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە