کۆمەڵەی پێست لە کەنەدا: سەوزە و میوەکان چرچولۆچیی پێست کەمدەکەنەوە

09-05-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی پسپۆڕانی پێست لە کەنەدا ئاشکرای دەکات، خۆراکی دەوڵەمەند بە ریشاڵییەکان هۆکارن بۆ کەمکردنەوەی چرچولۆچیی پێست. 
 
کۆمەڵەکە ئاماژە بەوە دەکات، خۆراکە ریشاڵییەکان دەوڵەمەندن بە کۆلاجین و نیشانەکانی پیربوون دوادەخەن.
 
کۆمەڵەکە ئەوەش پشتڕاستدەکاتەوە، خۆراکە ریشاڵییەکان بەتایبەت سەوزە و میوەکان وادەکەن کە چرچولۆچیی پێست کەمبێتەوە و هەمیشە پێست بە گەنجی بمێنێتەوە، چونکە مادەی کۆلاجینی پێست دەپارێزن و جیڕییەکەی دەهێڵنەوە.
 
لەم بارەیەوە د. ئەپریل سکاچڵ، پسپۆڕی پێست دەڵێت: سەوزە و میوەکان بڕێکی زۆر لە ئاویان تێدایە کە ئەوەش هۆکارێکە بۆ بەشێدارهێشتنەوەی پێست و کەمکردنەوەی چرچولۆچیی پێست.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی، هەریەک لە خۆراکەکانی 'مریشک، شاتوو، سپێنەی هێلکە، سیر، پاقلەمەنییەکان و ماسی' دەوڵەمەندن بە کۆلاجین و هۆکارن بۆ بەگەنجی مانەوەی پێست.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیک ڤان دایک لەنێو هۆڵێکی وەرزشی و لەسەر دوانگەی خەڵاتکردن.

ئەکتەرێکی ئەمریکی لە 100 ساڵەی تەمەنیدا 5 خووی رۆژانەی ئاشكرا دەکات

دیک ڤان دایک، ئەکتەری بەنێوبانگی کۆمیدیی ئەمریکی ئەم مانگە ئاهەنگی 100 ساڵەی لەدایکبوونی گێڕا و کتێبێک لەسەر، پیربوونی بە تەندروستییەکی باشەوە بڵاو دەکاتەوە. ناوی ناوە (100 یاسا بۆ ژیان تاوەکو 100 ساڵ).