رووداو - تەندروستی
توێژەرانی هۆڵەندی بۆ یەکەمجار کاریگەریی تەکنەلۆژیای VRـیان بۆ چارەسەری نەخۆشییە دەروونییەکان بەکارهێنا و دەرکەوت، نیشانەکان کەمتر دەکاتەوە.
تەکنەلۆژیای ڤیرچواڵ ریاڵیتی یاخود ئەو ئامێرەی کە ناسراوە بە VR لەم دوواییانە گەشەیەکی زۆری بەخۆیەوە بینی و لە چەندان بواریشدا بەکارهات، توێژەرانی سەنتەری پزیشکیی گرۆنینگن لە هۆڵەندا ئەو ئامێرەیان لەسەر 98 نەخۆشی دەروونی تاقیکردەوە و دەرکەوت، ئەوانەی دڵەڕاوکێ، کابووس و گۆشەگیریی کۆمەڵایەتییان هەیە بە بەکارهێنانی ئەو ئامێرە نیشانەکانیان کەمتر بووەتەوە.
توێژەران بە بەکارهێنانی چەند بەرنامەیەکی جیاواز بۆ ئەو نەخۆشانە درکیان بەوە کرد، VR دەتوانێت هەمان ژینگەی راستی بۆ تووشبووان دروست بکات و راهێنانیان پێبکرێت لەگەڵ خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەکە، تاوەکو بەرە بەرە لەگەڵ ژینگە راستەقینەییەکە رادێنەوە و کاتێکیش چوونە نێو کۆمەڵگە لایان ئاسایی ببێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ