رووداو - تەندروستی
بەڕێوەبەری کۆگەی دەرمان لە سلێمانی رایدەگەیێنێت، ئەو دەرمانەی ئێستا دابیندەکرێت بەشی 50٪ـی پێداویستییەکانی خەڵکی سلێمانی و دەوروبەری ناکات.
بەپێی تەندروستیی سلێمانی، بۆ دابەشكردنی دەرمان بەسەر نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستیەكانی سنووری پارێزگاکە، میكانیزمێكی نوێ دادەنرێت؛ ئەمڕۆ چوارشەممە 9-7-2025 مازن فریا فەرەج، بەڕێوەبەری کۆگەی دەرمان لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند، پێشنیاز دەکرێت لەڕێگەی لیژنەیەکەوە راستەوخۆ لە کۆگەی بەڕێوەبەرایەتی، دەرمان بۆ نەخۆشخانە و ناوەندە تەندروستییەکان بڕوات.
ئەو روونی دەکاتەوە، ئەو رێگەیە باشترە لەوەی کە ئێستا هەر مەڵبەند و نەخۆشخانەیەک دەرمان لە کۆگەی خۆیدا دابنێت و بۆماوەیەکی زۆر بمێنێتەوە و دەرمانەکان قەتیز بن.
مازن فریا ئاشکرای کرد، ئێستا لە وەزارەتی تەندروستییەوە تەندەرینگی دابینکردنی دەرمان وەستاوە و ئەوەی دێت تەنیا لە عێراقەوەیە کە بەشی 50٪ـی پێداویستیی پارێزگاکە ناکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ