لێکۆڵینەوەیەکی 30 ساڵە؛ خواردنەوە دایتەکانیش مەترسیدارن بۆ نەخۆشیی شەکرە

09-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لێکۆڵینەوەیەک لە ئەمریکا مەترسیی خواردنەوە گازییە دایتەکان و شەربەتەکان دەردەخات و دەرکەوت، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دوو زیاد دەکەن، تەنانەت ئەگەر دایتەکانیش بن.
 
لێکۆڵینەوەکە لەماوەی 30 ساڵدا کراوە و لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی خۆراک لە ئەمریکا پێشکێشکرا؛ دەریدەخات، ئەو کەسانەی خواردنەوە دایتەکان و شەربەتەکان دەخۆنەوە ئەگەری تووشبوونیان بە شەکرەی جۆری دوو، 2 ئەوەندە زیاترە لەچاو ئەوانەی خواردنەوە گازییەکان ناخۆنەوە یاخود بە دەگمەن دەیانخۆنەوە.
 
هێژینگ ژیا، سەرپەرشتاری لێکۆڵینەوە فراوانەکە کە لە زانکۆی مێنیستۆتای ئەمریکی کراوە و دەڵێت: ''ئەو قسانە هەڵەن کە خواردنەوە گازییە دایتەکان تەندروستن و پێویستە ئەوانیش بەشێوەی سنووردار بخورێنەوە''.
 
لە توێژینەوەکانی رابردوودا هەیە کە ساڵانە 330 هەزار کەس بەهۆی خواردنەوە گازییەکان و شەربەتە دەستکردەکانەوە بە نەخۆشیی شەکرە، جەڵتە و بەرزەپەستانی خوێن گیانلەدەستدەدەن.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی خواردنەوە شەکردارەکان کراوە؛ ئەو لیمۆندۆزییەی لە کوردستان دەکرێتە نێو شەربەتی دەستکرد، چی لە گەدە و ریخۆڵەکان دەکات؟
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."