لە هەرێمی کوردستان نەبوونی دەرمانێکی دوای چاندنی گورچیلە، ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوە

09-07-2025
پێشەوا بەختیار
جەمال محەممەد گورچیلەی بۆ چاندراوە و دەرمانەکەی بە ئەستەم دەستدەکەوێت.
جەمال محەممەد گورچیلەی بۆ چاندراوە و دەرمانەکەی بە ئەستەم دەستدەکەوێت.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پڕۆگراف ئەو دەرمانەی نەخۆشە کە دوای چاندنی گورچیلە پێویستە بەکاری بهێنێت، بەڵام نەمانی لە نەخۆشخانەکان بارگرانیە بۆیان و نەخۆشێک دەڵێت: نرخی لە بازاڕی رەش گرانە و ناچاریشین هەر بەکاری بهێنین.
 
جەمال محەممەد دانیشتووی کەلارە، یەکێکە لەوانەی سێ ساڵ زیاترە گورچیلەی بۆ چاندراوە، حەبی پرۆگرافی بەئەستەم دەستدەکەوێت تاکە هیوایان بۆ دەستکەوتنی بازاری رەشە، بەڵام بە کواڵیتیی خراپ.
 
تەنیا لە گەرمیان نا بەڵکو لە سلێمانی، هەولێر و شارەکانی دیکەیش هەمان جۆر دەرمان نەماوە، نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری لە سلێمانی هەنگاوی گەورەی لەچاندنی گورچیلە بڕیوە و نەشتەرگەری و چارەسەرەکانیان بەپێی ستانداردە جیهانییەکانە.
 
د.شاخەوان حەمە ئەمین، پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ دەڵێت: جاران بە شێوەیەکی رێک و پێک بە درێژخایەن بۆ نەخۆشەکان بەکاردەهات، جاری وا هەیە ئەو دەرمانانە کێشەیان تێدەکەوێت و دەستناکەون، ئەمەش دەبێتە بەربەست کە لەوانەیە ئەنجامێکی خراپ لەسەر گورچیلەکە دروستبکات.
 
 
جگە لە دەرمانی پڕۆگراف، چەند دەرمانێکی دیکە هەن دەبێت دوای چاندنی گورچیلە نەخۆش بەکاریان بهێنێت، چونکە بەکارنەهێنانیان هۆکارە بۆ دەرکەوتنی کاریگەریی خراپ لەسەر نەخۆش، نەمانی ئەو دەرمانە لە نەخۆشخانەکان هۆکاری نەدانی پارەیە بە کۆمپانیاکانی دەرمان.
 
سەروەر سدیق، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی فێرکاری سلێمانی گوتی، دەرمانەکان چەکیان بۆ کراوە، بەڵام سیولە لە بانکدا نییە و ناتواندرێت پارەکە خەرج بکرێت، خۆشبەختانە هەمووشت لە کاتی نەشتەرگەری هەیە، بەڵام کارەسات دوای نەشتەرگەرییە و نەخۆش دەرمانەکانی دەست ناکەوێت.
 
تەنیا لە سلێمانی لەماوەی یەک ساڵ و شەش مانگی رابردوودا، 138 کەس نەشتەرگەریی چاندنی گورچیلەی بۆ کراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

د. نورەدین جەلال، بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ

تەندروستیی چەمچەماڵ: کێشەی کەمیی پێداویستیی تاقیگەییمان هەیە

بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ رایگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی قەزاکەوە، 5 هەزار هاونیشتمانیی سەردانی ناوەندە تەندروستییەکانیان کردووە دەشڵێت، "کێشەی کەمی دەرمانمان نییە، بەڵام پێداویستی تاقیگەمان کەمە."