پسپۆڕێکی چاو: بەساڵداچوون هۆکاری سەرەکیی ئاوی سپیی چاوە

09-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
دکتۆر لونا خالید - د. ئەبوبەکر کاوانی.
دکتۆر لونا خالید - د. ئەبوبەکر کاوانی.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو رایدەگەیێنێت، بەساڵداچوون هۆکاری زۆر باوە بۆ دروستبوونی ئاوی سپیی چاو.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 9-7-2025 د. ئەبوبەکر زاهیر کاوانی، پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەرییەکانی چاو لە بووڵتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، تاکە رێگەی زانستی بۆ چارەسەری ئاوی سپیی چاو تەنیا نەشتەرگەرییە و هەموو کەسێک دەشێت بۆی بکرێت.
 
د. ئەبوبەکر کاوانی گوتی، ئاویی سپیی چاو جۆری زۆرە و دەشێت شەوکوێری نیشانە بێت بۆ دروستبوون و سەرەتای ئاوی سپیی چاو.
 
بەپێی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ چاو، رێژەی سەرکەوتنی نەشتەرگەریی ئاوی سپیی چاو 98٪ـە و ئەگەر نەخۆش پابەندی رێنوێنییەکانی پزیشکەکەی بێت ئەوا دوای نەشتەرگەرییەکە هیچ لێکەوتەیەکی تووش نابێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.