رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار رایدەگەیێنێت، دوو کاژێر پێش خەوتن کیوی بخورێت، کواڵیتیی خەو باشتر دەبێت و کەسەکە تێرخەو دەبێت، ئەمەش لەوانەیە بەهۆی مادەکانی سیرۆتۆنین، میلاتۆنین و دژەئۆکسێنەرەکان بێت کە هانی ئارامبوونەوە و رێکخستنی خەو دەدەن.
د. ئەحمەد کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت: سیرۆتۆنین و میلاتۆنینی نێو کیوی یارمەتیدەرن لە باشترکردنی خەو و رێکخستنی سووڕی خەو.
هەروەها لەبارەی دژەئۆکسێنەرەکانی نێو کیویش گوتی، وەکو فلاڤۆنۆئید، کارۆتینوید و ئەنتۆسیانین کە یارمەتیدەرن لە کەمکردنەوەی گوشاری سەر خانەکان و ئەمەش سەختی و ناڕێکیی خەو کەم دەکاتەوە.
ئەوەش باس دەکات کە توێژینەوەکان سەلماندوویانە، ئەم میوەیە لەوانەیە کواڵیتیی خەو باشتر بکات و مرۆڤ باشتر بخاتە نێو خەوی قووڵەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ