رووداو - تەندروستی
لە کۆنفرانسێکی ساڵانەی پزیشکانی کورد لە بەریتانیا خانمە پسپۆڕێک کە سەرۆکی فیدراسیۆنی پزیشکان و زانایانی کوردستانە لە لەندەن دەڵێت: زانا و پسپۆڕی کوردی زۆر هەن لە بەریتانیا، (بەڵام بەپێی پێویست) سوودیان لێوەرنەگیراون.
ئەمڕۆ یەکشەممە 9-11-2025 د. هێرۆ خۆشناو، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی بەساڵاچووان و سەرۆکی فیدراسیۆنی پزیشکان و زانایانی کوردستان لە لەندەن بە رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 1988ـەوە فیدراسیۆنەکەیان دروستکردووە و ئامانجیش ئەوەیە کە پسپۆڕانی کورد رۆڵی گرنیان هەبێت لە پێشکەوتنە پزیشکییەکان.
د. هێرۆ خۆشناو روونی کردەوە، گەنجانێکی زۆری پسپۆڕ و پزیشک لە بەریتانیا هەن کە پێویستە هانبدرێن و پاڵپشتییان بکرێت لە باشترکردنی تواناکانیان بۆ خزمەتکردن بە کوردستان، تەنانەت ئەماژەشی بە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد کە ''زیاتر ئاوڕ لە پزیشکانی دەرەوەی وڵات بدەنەوە و هەلیان بۆ رێکبخرێت تاوەکو خزمەت بە هەرێمی کوردستان بکەن''.
کۆنفرانسەکە بەبەشداریی زیاتر لە 300 کەس لە پزیشکان و پسپۆڕانی کورد ئامادە دەبن و ئامانجی سەرەکیش ئەوەیە کە پەیوەندیی پتەو دروستببێت لەنێوان پسپۆڕانی بیانیی وڵاتی لەندەن و پسپۆڕە کوردەکان تاوەکو هاوئاهەنگیی پزیشکی، زانستی و ئەکادیمی زیاتریان هەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ