رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەریی منداڵان رایدەگەیێنێت، نەشتەرگەرییەکانی ریخۆڵەکوێرە و فتق زۆرترین نەشتەرگەرییەکانی نێو منداڵانی هەرێمی کوردستانن.
بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەریی منداڵان بە رووداوی گوت، فتق لەنێو کوڕاندا زۆر زیاترە و بەشێکی منداڵانیش درەنگ دەهێندرێن بۆ نەشتەرگەری، چونکە دایک و باوکان پێیان نەزانیوە یاخود پشتگوێیان خستووە.
د. ئاڵا سەرتیپ، پسپۆری نەشتەرگەرییەکانی منداڵان و بەرپرسی راگەیاندنی کۆمەڵەی پزیشکانی نەشتەرگەریی منداڵان روونی دەکاتەوە، ئەگەر فتق دوابخرێت، ئەوا ئەگەری تووشبوونی منداڵ بە لێکەوتە مەترسیدارەکانی زیاد دەبێت و وای لێدێت کە لەبری نەشتەرگەرییەکی ئاسایی، نەشتەرگەرییەکی ئاڵۆز بۆ لابردنی فتقەکە بکرێت.
پسپۆڕێک: 5٪ـی منداڵان فتقیان هەیە و زۆرترینیان کوڕن؛ هۆکار و چارەسەرەکانی بزانە (بابەتەکە ببینە)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ