رووداو - تەندروستی
پۆدکاستی ئەمجارەی کلینیکاست لەبارەی کێشەکانی غودە بوو و پسپۆڕێکی نەشتەرگەرییەکانی غودە میوانە و دەڵێ، خوێیە یۆدکراوەکان باشن بۆ غودە، بەڵام باشترین چارەسەر بۆ دووربوون لە کێشەکانی غودە، یۆدی نێو خوێیە.
د. سەمیر بەرزنجی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گرێیەکانی مل و غودە روونی دەکاتەوە، خوێ بە بڕی سنووردارکراو بخورێت کە رۆژانە بۆ کەسێکی پێگەیشتوو ئەوەندەی کەوچکێکی چا رێگەپێدراوە.
بەگوتەی ئەو پسپۆڕە، ئێستا دەستنیشانکردنی گرێیەکانی غودە زۆر زیاترە لە رابردوو، ئەوەش لەبەر دوو هۆکار؛ یەکەم، باشترکردن و زیادبوونی رێگەکانی دەستنیشانکردن و هۆشیاریی خەڵک بۆ نەخۆشییەکانی غودە.. دووەم، بەهۆی ناڕێکیی شێوازی ژیانەوە نەخۆشی و کێشەکانی غودە زیاد بوون.
هۆکارەکانی نەخۆشی و گرێیەکانی غودەش ئەمانەن؛
- هەوکردن
- کەمی و زیادیی یۆد
- بۆماوەیی
- بەرکەوتن بە تیشک وەکو سی تی سکان
- شێرپەنجە
لەبارەی زۆرینەی گرێیەکانیشەوە گوتی، 80٪ بۆ 90٪ـی گرێیەکانی غودە پاکن و شێرپەنجەیی نین و نابێت هەر کەسێک گرێی غودەی هەبوو بترسێت.
ئەو پسپۆڕە هۆشداری دەدات لەو کەسانەی کە دەیەوێت تەنیا پشکنینی تیشکی بۆ بکرێت، ''بەڵام نەخۆشیی غودەکەی دەرناچێت و زۆرجار پێویستە پشکنینی تاقیگەیی و پشکنین بە دەستی بۆ بکرێت، بەتایبەت بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی غودە''.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ