توێژینەوەیەک: خانمان ماڵداری و کارەکانی ئۆفیس بەیەکەوە بکەن، ئاسوودەتر دەبن

10-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا دەریدەخات، ئەگەر خانمان لەماڵەوە ئیشەکانی شوێنی کارەکەیان بکەن و بە هەمەڕەنگی لەگەڵ ئیشەکانی ماڵەوەیان جێبەجێیان بکەن، ئاسوودەتر دەبن و گوشاری دەروونیشیان کەمتر دەبێتەوە. بەڵام بۆ پیاوان ئەمە جیاوازە.
 
توێژینەوەکە لەلایەن پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ماڵبۆڕن لە ئوسترالیا کرا و و زانیارییەکانی 16 هەزار کارمەندی لە ئوسترالیا کۆکردووەتەوە، دەرکەوت؛ کارکردن لە ماڵەوە کاریگەریی ئەرێنیی زۆری هەیە لەسەر لایەنی دەروونیی خانمان، ئەمەش بەجۆرێک بوو کە بەشداربووان هەفتانە تەنیا دوو رۆژ لە ئۆفیس کاریان دەکرد و رۆژەکانی دیکە لە ماڵەوە کارەکانیان ئەنجام دەدا.
 
یان کاپاتیک، توێژەری پەیمانگەی میڵبۆڕن دەڵێت: ئەو ژنانەی دۆخی تەندروستییان خراپ بوو، کارکردن لە ماڵەوە باشتری کردن و ئارامتر بوونەوە، ئەمەش نەک لەبەر هاتووچۆکە، بەڵکو لەبەر ئەوەی ئاسانتر دەستیان بە کارەکانی ماڵەوە رادەگەیشت و توانیویانە کارە ئیدارییەکانیان و کارەکانی ماڵەوە بەیەکەوە بکەن.
 
لە توێژینەوەکەدا ئەوەش باس دەکرێت کە کارکردن لە ماڵەوە بۆ پیاوان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەروونیان نەبووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.