توێژینەوەیەکی ئەڵمانی: زوو دەستنیشانکردنی نەخۆشییە سکماکییەکان ئاڵۆزییەکانیان کەمدەکاتەوە

10-01-2023
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی دڵ و سییەکان لە زانکۆی کۆڵێگن لە ئەڵمانیا دەڵێت: زوو دەسنتیشانکردنی نەخۆشییە سکماکییەکانی وەکو نەخۆشییەکانی دڵ و سییەکان، هۆکارێکە بۆ خێرا چارەسەرکردن و پێشگیریکردن لە ئاڵۆزییەکانی نەخۆشییەکە.
 
دکتۆر ستیڤان رۆسینکراس دەڵێت: ''نەخۆشییە سکماکییەکانی دڵ کاریگەریی نەرێنی لەسەر لوولەکانی خوێنبەرەکان و ماسوولکەکانی دڵ دروستدەکات، بەجۆرێک ناڕێکی لە پەستانی نێو خوێنبەرەکان 40٪ مەترسیی گیانلەدەستدان لە منداڵی تازە لەدایکبوو و 60٪ لە بەساڵاچووان زیاددەکات.''
 
کۆلین کرافت، سەرۆکی پێشووی کۆمەڵەی ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ منداڵان بە رووداوی راگەیاندووە، بەهۆی ئەنجامنەدانی پشکنینی پێشوەختەی هاوسەرگیری یاخود لە ماوەی دووگیانیدا، رێژەی نەخۆشییە سکماکییەکان لە عێراقدا زیادیکردووە.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، پشکنینی پێشوەختە لە ماوەی دووگیانیدا دەتوانێت ژیانی کۆرپە لە مەترسیی تووشبوون و گیرۆدەبوون بە نەخۆشییە سکماکییەکان بپارێزێت و چارەسەرکردن ئاسانبکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارمەندانی تەندروستی تووشبوویەکی ئیبۆلا بەخاک دەسپێرن.

لە کۆنگۆ ئیبۆلا سەتان کەس دەکوژێت، بەڵام خەڵک دژی رێکارەکانی خۆپارێزی دەوەستنەوە

تووشبووانی ڤایرۆسی ئیبۆلا لە کۆنگۆ بە رێوشوێنی تایبەت بەخاک دەسپێردرێن، کەسوکارەکانیان لە دوورەوە شینیان بۆ دەکەن و جگە لە کارمەندی داپۆشراوی تەندروستی، کەس بۆی نییە دەست لە تابووتەکانیان بدات.