لە دهۆک 4.2٪ ژمارەی تووشبووانی نوێی شێرپەنجە بەرزبووەتەوە

10-01-2025
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک رایدەگەیێنێت، ساڵی 2024، هەزار و 303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی تەندروستیی دهۆک، لەکۆی هەزار و 303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە، 291ـیان تووشبووی شێرپەنجەی مەمک بوون و 90ـیان تووشبووی شێرپەنجەی خوێن بوون.
 
بەدواداچوونەکانی رووداو ئاشکرای دەکەن، لە دهۆک ساڵی 2024، هەزار و 303 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون لەکاتێکدا لە ساڵی 2023، هەزار و 250 تووشبوو تۆمارکرابوون، ئەمەش واتە لە دهۆک رێژەی تووشبووانی نوێ لە ساڵێکدا 4.2٪ بەرزبووەتەوە.
 
ئەنجوومەنی شێرپەنجە لە عێراق ئاشکرای دەکات، لە دهۆک ساڵی 2022، 195 تووشبووی شێرپەنجە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە ساڵی 2023 ژمارەکە بۆ 253 کەس بەرزبووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە ئامێرێکی بەنێوبانگ کە پزیشکان بەکاری دەهێنن. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە لە پزیشک دانراوە

پزیشکانی گشتیی تازەدەرچووی 2024 لە هەولێر، داوای دامەزراندن دەکەن

پزیشکانی گشتیی تازەدەرچووی زانکۆی هەولێری پزیشكیی ساڵی 2024 لە یاداشتنامەیەکدا داوای دامەزراندن دەکەن و ''ئەگەر وەڵام نەدرێنەوە، بە خۆپێشاندان و گردبوونەوە ناڕەزایی خۆیان دەردەبڕن''، دەشڵێن: ''دوای حەوت مانگ لە دەرچوونمان، تائێستا هیچ بڕیار و رێنماییەک لەبارەی دامەزراندنی ئێمەوە نییە''.