چارەسەرکارێکی دەروونی: چارەسەری دەروونی بازرگانی نییە و هەموو کەسێک ناتوانێت رێنوێنیی دەروونی بدات!

10-01-2026
شکار رێبوار
شکار رێبوار
نیشانەکردن وەڵامی پرسیارە تەندروستییەکانت
A+ A-
رووداو - تەندروستی

چارەسەرکارێکی دەروونی رایدەگەیێنێت، بەگوێرەی نوێترین راپۆرتە ئەڵمانییەکان، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بابەت و پرسە دەروونییەکان 85٪ زیادیکردووە. زۆرینەی بەکارهێنەرانیش گەنجانن.
 
هەتاو ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی بە رووداوی راگەیاند، دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و گوشاری دەروونی زۆرترین ئەو کێشانەن کە لەگەڵ ژیریی دەستکرد باس دەکرێن، بەڵام ژیریی دەستکرد تەکنەلۆژیایەکی سنووردارە و توانای باشی نییە بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشە دەروونییەکان.
 
بەگوتەی هەتاو ئەحمەد، ناتوانین ژیریی دەستکرد بەشێوەیەکی گشتی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان دەستنیشان بکرێت، چونکە بەپێی نوێترین توێژینەوەکان، AI دەشێت مەترسیی خۆکوشتن و ترس زیاد بکات و بە هەڵە دۆخەکە دەستنیشان بکات، بۆیە دەبێت سەرەتا پزیشکی پسپۆڕ کێشە دەروونییەکەی دەستنیشان کردبێت
 
دەقی وەڵامەکانی هەتاو ئەحمەد، چارەسەرکاری دەروونی لەبارەی پرسکردن بە ژیریی دەستکرد لە بابەتە دەروونییەکان؛
 
رووداو: لەم ساڵدا بە رێژەی چەند پرسکردن بە ژیریی دەستکرد بۆ بابەتە دەروونییەکان زیادیکردووە؟
 
هەتاو ئەحمەد: بەگوێرەی نوێترین راپۆرتە ئەڵمانییەکان، بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد بۆ بابەت و پرسە دەروونییەکان 85٪ زیادیکردووە. زۆرینەی بەکارهێنەرانیش گەنجانن. 
 
رووداو: زۆرترین ئەو کێشانە چین کە خەڵک بۆ بابەتە دەروونییەکان پەنا بۆ ژیریی دەستکرد دەبەن؟ ئایا وەڵامەکان پشتپێبەستراون؟
 
هەتاو ئەحمەد: دڵەڕاوکێ، خەمۆکی و گوشاری دەروونی زۆرترین ئەو کێشانەن کە لەگەڵ ژیریی دەستکرد باس دەکرێن. ژیریی دەستکرد تەکنەلۆژیایەکی سنووردارە و توانای باشی نییە بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشە دەروونییەکان، بەڵام ئەوەی دەتواندرێت پشتیپێببەسترێت ئەوەیە کە کەسێک وردەکاریی زیاتر لەسەر کێشە دەروونییەکەی بزانێت، ئەمەش دوای ئەوەی لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە کێشەکەی دەستنیشان کرابێت.
 
رووداو: ژیریی دەستکرد چەند وردە لە دەستنیشانکردنی نەخۆشییە دەروونییەکان؟
 
هەتاو ئەحمەد: ناتوانین ژیریی دەستکرد بەشێوەیەکی گشتی بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان دەستنیشان بکرێت، چونکە بەپێی نوێترین توێژینەوەکان، AI دەشێت مەترسیی خۆکوشتن و ترس زیاد بکات و بە هەڵە دۆخەکە دەستنیشان بکات، بۆیە دەبێت سەرەتا پزیشکی پسپۆڕ کێشە دەروونییەکەی دەستنیشان کردبێت، ئینجا کەسەکە بۆ وردەکاریی زیاتر سوود لە ژیریی دەستکرد IA ببینێت.
 
رووداو: رێنوێنیی کۆتاییت چییە بۆ بەکارهێنانی دروستی ژیریی دەستکرد لەبارەی کێشە دەروونییەکان؟
 
هەتاو ئەحمەد: بەکارهێنەرانی دڵنیابن لەو سەرچاوەیەی کە بەکاریدەهێنن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش پێویستە کەسانی پڕۆفێشناڵ هەڵبژرێدرێن، چونکە لە هەرێمی کوردستان بابەتە دەروونییەکان وەکو بازرگانی لێهاتووە و هەر کەسێک دەتوانێت لەڕێگەی پلاتفۆڕمێکەوە چارەسەری دەروونی بە خەڵک بدات، ئەمەش مەترسی لەسەر تاک زیاد دەکات و کێشە دەروونییەکانیش لەبری ئەوەی کەمتر ببنەوە، زیاتر دەبن!
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەگی بێلانە.

تەندروستیی راپەڕین: ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 کەس سەگ گەستوونی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی راپەڕین رایدەگەیێنێت، ساڵی رابردوو زیاتر لە 300 گەستراوی سەگ لە فریاکەوتنەکانی سنوورەکە تۆمار کراون، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی قەڵادزێ دەڵێت: ساڵانە گەستنی سەگ زیاد دەکات.