رووداو- هەولێر
سەرپەرشتیاری دەستەی کوتان لە بەریتانیا رایدەگەیێنێت ئەم هاوینە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەیان نامێنێت.
د. کلیڤ دیکس، سەرپەرشتیاری دەستەی کوتان لە بەریتانیا دەڵێت هاوینی ئەمساڵ وڵاتەکەیان کۆرۆنای تێدانابێت، ئەمەش چونکە هەموو کەسێك لانیکەم قورچکێكی ڤاکسین وەردەگرێت تا ئەوکاتە و هەمووان سەلامەت دەبن.
بەگوێرەی گوتەکانی سەرپەرشتیاری دەستەی کوتان لە بەریتانیا تاوەکو سەرەتای هاوینی ئەمساڵ دەبێت هەموو کەسێك کوتانی بۆ بکرێت، بەمەش لە هەموو جۆرەکانی ڤایرۆسەکە پارێزراو دەبن.
د. کلیڤ دیکس روونیدەکاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 50 ملیۆن قورچکی ڤاکسین بەکارهاتوون لە سەرانسەری بەریتانیا، 16.7 قورچکەکان هی دووەم بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ