توێژینەوەیەک: بەساڵاچووان زیاتر چا بخۆن نەک قاوە

22-12-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئوسترالیا لەسەر چا و قاوە بۆ تەندروستیی ئێسکەکانی بەساڵاچووان کراوە و دەریدەخات، بەساڵاچووان زیاتر سوود لە چا دەبینن وەک لە قاوە بۆ ئەوەی لە پووکانەوەی ئێسکەکانیان دوور بن.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی فلیندەرز لە ئوسترالیا لەسەر 10 هەزار خانمی بەساڵاچوو بۆماوەی 10 ساڵ کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە چا دەخۆنەوە چڕی ئێسکەکانیان زیاتر بووە بەراورد بەوانەی رۆژانە قاوەیان خواردووەتەوە.
 
رایان لیو، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: مادە دژەئۆکسێنەرەکانی نێو چا هاوکارن لە پتەوکردنی ئێسکەکان، بەڵام رێژەی زۆری کافاینی نێو قاوە هەڵمژینی کانزاکان کەم دەکاتەوە کە زیانی بۆ ئێسکەکان دەبێت.
 
بەڵام توێژەران هۆشدارییان داوە کە رۆژانە بڕی مامناوەند قاوە بخورێتەوە ئاساییە، بەڵام ئەگەر بگاتە چوار بۆ پێنج کووپ قاوە، ئەوا دەشێت لێکەوتەی نەرێنی لەسەر جەستە و بەتایبەتیش ئێسکەکان دروستبکات.

بەم شێوەیە قاوە بخۆرەوە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.