WHO: ئەرجەنتین خاوەنی بەرزترین رێژەی تووشبوونە بە ڤایرۆسی هانتا

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

وەزارەتی تەندروستیی ئەرجەنتین رایگەیاندووە، تەنیا لە مانگی 6 ی 2025ـەوە 101 حاڵەتی تووشبوون بە هەنتاڤایرۆس تۆمارکراوە، کە نزیکەی دوو هێندەی ساڵی رابردووە.
 
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاماژە بەوەدەکات، ئەرجەنتین بەرزترین رێژەی تووشبووانی هەنتاڤایرۆسی لە ئەمریکای لاتین هەیە، ئەمەش نیگەرانییەکانی زیاتر کردووە دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەسەر کەشتییەکی گەشتیاری.
 
پسپۆڕان هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەکان بۆ گۆڕانی کەشوهەوا دەگەڕێننەوە. هۆگۆ پیزی پسپۆڕێکی دیاری نەخۆشییە گوازراوەکان لە ئەرجەنتین، دەڵێت: "گۆڕانی کەشوهەوا لە ئەرجەنتین، بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکانی وەک تا و زەردەتا، هەروەها رووەکی نوێی کەمەرەیی کە تۆو بۆ مشکەکان بەرهەم دەهێنن تاوەکو زۆر ببن."
 
پیزی جەخت دەکاتەوە، "گومانی تێدا نییە کە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا، هەنتاڤایرۆس زیاتر و زیاتر بڵاودەبێتەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە