رووداو - تەندروستی
کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا دەریدەخات، کریاتین تەنیا سوودی بۆ گەورەکردنی ماسوولکەکان نییە، بەڵکو سوودی دەبێت بۆ باشترکردنی توانای مێشک و لایەنی دەروونی کەسەکانیش.
توێژینەوەیەک لە کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا کراوە و دەرکەوت، کریاتین دەتوانێت یارمەتیی باشترکردن و خێراکردنی بیرەوەرییەکان و کەمکردنەوەی ماندووبوونی مێشك بدات، بەتایبەت لەکاتی گوشاری دەروونی و کەمخەویدا.
کۆلێژی شاهانەی بەریتانیا ئاماژە بەوەدەکات، کریاتین دەتوانێت نەخۆشییەکانی پەیوەست بە یادگە وەکو ئەڵزهایمەر کەم بکاتەوە هەروەها سوودی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی خەمۆکی، بەهۆی کاریگەریی لەسەر هاوسەنگکردنی وزەی مێشک و مادە کیمیاییەکانی پەیوەست بە باری دەروونی.
کۆلێژەکە جەخت دەکاتەوە، رۆژانە وەرگرتنی 3 بۆ 5 گرام کریاتین سەلامەتە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ