لە سۆران دەست بەسەر ژمارەیەک ڤەیپدا دەگیرێت

10-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

لە سۆران لە ئەنجامی هەڵمەتی لیژنەکانی چاودێریی بازاڕ و بازرگانی، لە رۆژانی جەژندا دەست بەسەر چەندان ڤەیپدا گیرا و بەرپرسێک دەڵێت: ''بەهیچ شێوەیەک ڤەیپ نابێت بفرۆشرێت''.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025 سەفا دۆڵەمەڕی، بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانیی سۆران بە رووداوی راگەیاند، لەکۆی پشکنینی 57 شوێن، 6 شوێن سەرپێچیان بۆ کراوە و بڕێک لە ڤەیپیش دەستی بەسەردا گیراوە.
 
ئەو گوتی، جاری یەکەم بە پێبژارندن سزای هەر شوێنێک دەدەن کە ڤەیپ دەفرۆشن، لە ئەگەری سەرپێچیی دیکەدا دەدرێتە دادگە و ناوی شوێنەکەش بڵاو دەکرێتەوە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە پزیشکی و تەندروستییە جیهانییەکان دەکرێت ڤەیپ ئەم کاریگەرییانەی هەبێت؛
 
- زیادبوونی خوێنبەربوونی پووک و زەردبوونی ددانەکان
- هێلکەدانەکان و  شێوەی سپێرم تێکدەدات و هۆکارێکە بۆ نەزۆکی
- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی
- تێکچوونی سووڕی مانگانە و ئاستی هۆرمۆنەکان
- لەبیرچوونەوە لەنێو گەنجاندا زیاددەکات
- بەرزەپەستانی خوێن و گرژبوونی ماسوولکەکان
- شێرپەنجە
- کەمبوونەوەی درەوشانەوەی پێست و زیادبوونی چرچولۆچی؛ خوێن کەمتر دەڕوات بەرەو پێست
- هەڵوەرینی قژ؛ لوولە وردەکانی خوێن لە سەر و سەلکی مووەکان تەسک دەبنەوە
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە