رووداو - تەندروستی
پڕۆفیسۆر د. حەمدیە میرخان پیرانی بووە ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پەرستاری بۆ هەرێمی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئەو دەڵێت: ''جێی خۆشحاڵیمە ئەگەر لە کوردستان بەهای کار، توانا و سیڤیم نەزانرێت، بەڵام لە دەرەوەی وڵات و لە ئاستی نێودەوڵەتی کەسانێک و لایەنێک بەهاکانم دەزانن''.
ئەمڕۆ سێشەممە 10-6-2025 د. حەمدیە پیرانی بە رووداوی راگەیاند، دەستنیشانکردنەکە لە وڵاتی فینلاند کرا، بۆ ماوەی دوو ساڵە و پشت بە لێهاتوویی و ئاستی ئەو بەشداربووانە دەبەستێت کە لە ساڵی 2017دا لە خولێکی دامەزراوەی GNLIـی جیهانی بەشداریان کردووە.
د. حەمدیە میرخان روونی دەکاتەوە، ئەو خولە تایبەت بووە بە بنەماکانی سیاسەتی سەرکردایەتیی پەرستاری، ئاماژە بەوەش دەکات، ''زۆر کەسی زیرەک هەن کە ئەگەر بایەخیان پێبدرێت پسپۆڕیی پەرستاری پێش دەخەن، بەڵام لە هەرێمی کوردستان و عێراق پسپۆڕییەکە بایەخی ئەوتۆی پێنەدراوە''، لەبەر ئەوەشە باسی بایەخ و پاڵپشتیی زیاتری کەس و لایەنی دەرەوەی وڵات دەدات بۆ پیشەی پەرستاری.
ئەو پڕۆفیسۆرە کوردە، لە سییەمین کۆنگرێسی نێودەوڵەتیی ئەنجوومەنی پەرستاران لە شاری هێڵسنکیی فینلاند ئەو بەرپرسیارێتییەی پێ بەخشراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ