نەخۆشنامە؛ پسپۆڕێک رێگەکانی بوون بە پیرێکی گەنج باس دەکات

10-06-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پۆدکاستی نەخۆشنامەی ئەم هەفتەیە تایبەت بوو بە تەندروستیی بەساڵاچووان و پسپۆڕێکی وردی بەساڵاچووان رایدەگەیێنێت: لەکاتی گەنجیدا خزمەتی خۆتان بکەن بۆ ئەوەی بە حورمەتەوە پیر ببن.
 
د. تیشک نووری شاوەیس، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی بەساڵاچووان میوانی پۆدکاستەکەیە و دەڵێت: پارێزکردن لە تەمەنی گەنجیدا و دوورکەوتنەوە لە خووە ناتەندروستەکانی وەکو جگەرەکێشان و زۆرخۆری دەشێت کواڵیتیی ژیان لە بەساڵاچووندا باش بکەن.
 
بەگوتەی د. تیشک، بۆماوە هۆکارێکە بۆ ئەوەی کە رەنگە خێزانێک هەموویان تەمەن درێژ بن، ئەوەش باس دەکات، ''لەم 20 ساڵەی کۆتاییدا پێوەری بەساڵاچوون پشت بە بێهێزی، نەخۆشی و تەندروستی دەبەستێت''.
 
بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، رێژەی بەساڵاچووان لە هەرێمی کوردستان و عێراق چەندهێندەی ئاستی جیهانی کەمترە. {لێرەوە بیبینە}.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە