رووداو - تەندروستی
بەرپرسی بەشی کوتان لە تەندروستیی هەولێر داوا لە مامۆستایانی ئایینی دەکات، لە گوتاری رۆژی هەینیدا خەڵک لە کوتانی منداڵەکانیان هۆشیار بکەنەوە، چونکە بەشێکی هاونیشتمانییان تائێستاش ناچن منداڵەکانیان بکوتن.
د. بێریوان ولیا، بەرپرسی بەشی کوتان لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆپاراستنی تەندروستیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، بۆ ناوچە دوورەکان تیمی گەڕۆکمان هەیە و منداڵەکان دەکوتن و داوایەکیش ئاراستەی باخچەکانی منداڵان دەکات کە بەبێ کارتی کوتان، هیچ منداڵێک وەرنەگرن.
د. بێریوان ولیا جەخت لەوە دەکاتەوە، تەنیا لە رێگەی کوتانەوە پێشگیری لە نەخۆشیی سوورێژە دەکرێت و ئەگەریش منداڵ نەکوترێت ئەوا دەشێت دووچاری لێکەوتە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکە ببێتەوە.
ئەگەر منداڵ نەکوترێت بە ڤاکسینی دژەسوورێژە، لێکەوتەکانی نەخۆشیی سوورێژە دەشێت ئەمانەبن
* سکچوون و رشانەوەی تووند
* سستبوونی گورچیلەکان
* هەوکردنی سییەکان
* هەوکردنی مێشک
* کوێربوون
خشتەی کوتانی نیشتمانی بۆ منداڵان بەم شێوەیەیە؛
دوای 24 کاژێر لە لەدایکبوون؛
- ڤاکسینی هەوکردنی ڤایرۆسی جۆری B
لە تەمەنی هەفتەی یەکەم؛
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی دژەسیل
لە تەمەنی دوو مانگ؛
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
لە تەمەنی چوار مانگ
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەرزی]
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
لە تەمەنی شەش مانگ
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەم]
- ڤاکسینی پێنجی HepB, Hib, DPT
- ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵ [بە دەرزی]
- ڤاکسینی نیومۆکۆکاڵ
- ڤاکسینی دژەرۆتا ڤایرەس
لە تەمەنی نۆ مانگ
- ڤاکسینی سوورێژەی تاک
- ڤیتامین A بە یەکەی 100 هەزار
لە تەمەنی 12 مانگ
- ڤاکسینی سوورێژەی تێکەڵ
لە تەمەنی 18 مانگ
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [دەم]
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی سیانی
- ڤاکسینی سوورێژەی تێکەڵ
- ڤیتامین A بە یەکەی 200 هەزار
لە تەمەنی 4 تاوەکو 6 ساڵ
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی ئیفلیجیی منداڵان [دەم]
- ژەمی چالاککەری ڤاکسینی سیانی
- ڤیتامین A بە یەکەی 200 هەزار
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ