راپۆرتی ساڵانەی رێکخراوێک: هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ساخکردنەوەی دەرمانی ساختە

10-07-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
هەندێک دەرمانی قاچاخ و ساختە کە لیژنەکانی کۆنتڕۆڵی دەرمان دەستیان بەسەردا گرتووە.
هەندێک دەرمانی قاچاخ و ساختە کە لیژنەکانی کۆنتڕۆڵی دەرمان دەستیان بەسەردا گرتووە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەپێی راپۆرتێکی ساڵانەی رێکخراوێک، هەرێمی کوردستان بووەتە شوێنی ساخکردنەوەی دەرمانی ساختە، سەرۆکی رێکخراوەکەش دەڵێت: رێنوێنییەکانی هاوردەکردنی دەرمان لە هەولێر و سلێمانی وەکو خۆیان جێبەجێ ناکرێن، بەهۆی ئەوەی دابەشبوونی حیزبی هەیە، ئەمەش یەکێکە لە هۆکارەکانی زیادبوونی دەرمانی ساختە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-7-2025 رێکخراوی ئاران راپۆرتی ساڵانەی خۆی بۆ چاودێریی کەرتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگەیاند و سەرۆکی رێکخراوەکە رایگەیاند، ''بەشێکی سەرچاوەی دەرمانە ساختەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن میلیشیاکانی سووریا و عێراقەوە بەرهەم دەهێندرێن. ئەم کۆپانیایانەش بە سوودوەرگرتن لەوەی کە رێنوێنییەکانی هاوردەکردنی دەرمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان هاوتا نین، ئەم کارانە دەکەن''.
 
هەژار بابان، سەرۆکی رێکخراوی ئاران بە رووداوی گوت، لە هەرێمی کوردستان 241 سەنتەری جوانکاری هەن، بەشێکی زۆری ستافەکانیش کە کاریان لەنێو دەکەن، بیانین.
 
لەبارەی گرێبەستی پێدانی خزمەتگوزاریی دابینکردنی پێداویستیی تاقیگە حکومییەکان بە کەرتی تایبەت ئاماژەی بەوە کرد کە پێچەوانەی ئەم مادە و یاسایانەی خوارەوەیە؛
 
- مادەی 27و 31ـی دەستووری عێراق
- یاسای ژمارە 4ـی ساڵی 2020 کە یاسای ماف و ئەرکەکانی نەخۆشە
- یاسای ژمارە 15ـی ساڵی 2007 لە مادەی دووەم
- یاسای ژمارەی 87ـی ساڵی 2004
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.