رووداو - تەندروستی
لێکۆڵینەوەیەک لەبارەی لەئامێزگرتنی بەیانیانەوە ئاشکرای دەکات، هاوژینان کاتێک بەیانیان لەخەو هەڵدەستن، باشترە یەکدی لەئامێز بگرن ئینجا رۆژەکەیان دەستپێبکەن.
پسپۆڕان بۆیان دەرکەوتووە، لەئامێزگرتن ئاستی هۆڕمۆنی کۆرتیزۆڵ کە هۆرمۆنی گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێیە کەم دەکاتەوە و هۆرمۆنی دڵخۆشی دەردەدات. ئەمەش بۆ سەرەتای رۆژەکان گرنگە.
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، ئەو هاوژینانەی راستەوخۆ دوای لەخەوهەستان یەکدی لەباوەش دەگرن، رۆژێکی گەشبینانە و وزەی ئەرێنی زۆرتریان هەبووە لەو هاوژینانەی بەبێ لەباوەشگرتن رۆژەکەیان دەستپێدەکەن.
پێتی دیتزن، نووسەرێکی توێژینەوەکەیە و دەڵێت: لەئامێزگرتن هۆڕمۆنی ئۆکسیتۆسین لە هەردوو رەگەزەکەدا دەردەدات و هاندەرێکی باشە بۆ زیاتر خۆشویستن و بەهێزیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتیی نێوان هاوژینان و ئەندامانی خێزان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ