د. ماجد شنگالی: یاسای دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان هەڵنەوەشاوەتەوە، بۆیە دەبێت هەموویان دابمەزرێن

10-09-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

د. ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، یاسای دامەزراندنی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان هەڵنەوەشاوەتەوە و کاری پێدەکرێت، هەربۆیە جەخت لە دامەزراندنیان دەکاتەوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 10-9-2025 د. ماجد شنگالی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە لە پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، پێویستە بودجەی پێویست بۆ دامەزراندنی سەرجەم دەرچووانی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان تەرخان بکرێت و تەنانەت رەچاوی نازناوی پیشەییشیان بکرێت.
 
ئەو باسی یاسای ژمارەی 6ـی ساڵی 2000 دەکات لەبارەی دامەزراندنی بەشە پزیشکییەکان و دەڵێت: یاساکە هێشتا کاری پێدەکرێت و هەموار نەکراوەتەوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد، ساڵانە 100 هەزار کەس لە زانکۆکانی عێراق دەردەچن، هەر بۆیە دامەزراندن بە رێگەچارەیەک دادەنێن کە کەسی بێکار کەم ببێتەوە.
 
ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەوە دەکاتەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق رێگەچارەیەک بۆ دەرچووان نەدۆزێتەوە، کەسانێکی زۆری بێکار پەیدادەبن، هەر بۆیە داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکات کە هەریەک لە وەزیرەکانی دارایی، تەندروستی و خوێندنی باڵا تێیدا ئامادە بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەدان بە چات جی پی تییەکی تەندروست.

بە فەرمی ChatGPTـیەکی تەندروستی دامەزرا

ژیریی دەستکرد لە بواری تەندروستی فراوان دەکرێت و چات جی پی تییەکی تەندروستی دامەزرا. مانگی یەکی ئەم ساڵ کۆمپانیای OpenAI ژیرییەکی دەستکردی بۆ پرسیار و بابەتە تەندروستی و پزیشکییەکان دانا، بەڵام هێشتا پسپۆڕان هۆشداری جیدی لەبارەیەوە دەدەن.