توێژینەوەیەک: سەیرکردنی سۆشیاڵ میدیاکان پێش وەرزش، کاریگەریی وەرزشەکە کەم دەکاتەوە

10-11-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە بەرازیل ئەنجامێکی سەرسووڕهێنەر دەردەخات بەوەی کە سەیرکردنی ڤیدیۆ و پۆستە یەکبەدواییەکەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان (Scrolling) پێش وەرزش، کاریگەریی وەرزشەکە لەسەر ماسوولکەکان و مەبەستی وەرزشەکە کەم دەکاتەوە.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی فیدڕاڵیی پارایبا لە بەرازیل کراوە و لە پەیمانگەی تەندروستیی نیشتمانیی ئەمریکا بڵاو کراوەتەوە؛ دەریدەخات، تەنیا 30 خولەک گەڕان بەنێ سۆشیاڵ میدیاکاندا پێش وەرزش و مەشق زیان بە ئاستی گەشەکردنی ماسوولکەکان دەگەیێنێت.
 
پسپۆڕان ئەوە بۆ کاریگەریی نەرێنیی سۆشیاڵ میدیاکان لەسەر مێشك دەگەڕێننەوە و د. پێتڕۆس گانتۆیس، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ماندووێتیی دەروونی لە وەرزشڤاناندا هەبێت، گەشەی ماسوولکەکانیان خاوتر دەبێتەوە و ئاوەزیان بۆ وەرزشەکە نامێنێت.
 
هەر بۆیە بۆ وەرزشڤانان سێ پێشنیاز دەکات؛
- کاژێرێک پێش وەرزش هیچ ئامێرێکی زیرەک بەکارنەهێندرێت.
- لەکاتی چوون بۆ هۆڵەکانی لەشجوانی، مۆبایل لەنێو دۆڵاب (سندووق)ـی کەلوپەلەکاندا بەجێبهێڵدرێت.
- لەڕووی دەروونییەوە ئامادەکاری بکرێت بۆ وەرزش و ئامانجەکە دیار بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە